ئەدهەم بارزانی، سەركردەی پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان ئیدانەی بۆردومانی ئەمڕۆی توركیا بۆ خاكی هەرێم دەكات و دەڵێت "كردەوەكەی ئەمڕۆی توركیا ڕسوا دەكەین".
ئەدهەم بارزانی، سەركردەی پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاندووە "سەرەخۆشی خۆم پێشكەش بە كەسوكاری كوردستانیانی باكوور و باشوور دەكەم كە ئەمڕۆ لە بومبەبارانی هێزی ئاسمانی توركیا لە باشوور شەهید كران. ئەم كردەوە ڕسوا دەكەین و خۆمان بە هاو خەمیان دەزانین. هیوادارم جێگایان بەهەشتی بەرین بێت".
ئەمڕۆ فڕۆكەكان توركیا بۆردومانی شارۆچكەی مەخمور و ناحیەی ئاغجەلەر لە شارۆچكەی چەمچەماڵ كرد كە چوار كەس كوژران و 8ی دیمەش برینداربوون.