وێنەی ئەو گەنجە کوردەی لە هێرشکردنە سەر سەربازگەی تورکیا لە باشیک گیانی لە دەستدا

ئەمشەو شەممە لە ئەنجامی ئەو هێرشەی لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کرایە سەر سەربازگەی زلێکانی تورکیا لە باشیک هاوڵاتیەکی کورد کە لەو سەربازگەیە کاری کردووە گیانی لە دەستداوە.

تا ئێستا زیانە گیانییەکانی سەربازخانەکەی تورکیا نەزانراوە، بەلآم زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە نێو سەربازەکانی تورکیادا کوژراو هەیە.

ئەو هاوڵاتیە کە کوردە ناوی خالید عەبدولرەحمان یونسە تەمەنی ٢٥ ساڵە و لە چێشتخانەی سەربازگەکەی تورکیا کاری کردووە.

هێڕشەکە کاتژمێر ١٠:٣٠ بووە لە رێگای فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوەوە بووە، لایەنێکیش بەناوی رزگاریخوازانی شەنگال بەرپرسیارێتی هێرشەکەی خستۆتە ئەستۆ.

دژەتیرۆری کوردستانیش لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە کە ئەو هێرشە، لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە سەر سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر بنکەکە و بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی بە بنکە سەربازییەکە کەوتووە.



AM:12:17:22/05/2022