هاتوچۆی هه‌ولێر رایدەگەیەنێت" به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ روداوێكی هاتوچۆ لەسەر شەقامی سەرەکی هەولێر - بەحرکە رویداوه و به‌هۆیه‌وه شۆفێرێك گیانی لەدەستدا و شۆفێرێكی دیكه‌ش بریندار بوو".
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هه‌ولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لەسەر شەقامی سەرەکی هەولێر- بەحرکە ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئەڤەلۆن بە ئاڕاستەی ناوشار بەخێراییەکی یەکجار زۆرەوە رۆیشتووه، کە شۆفێر و سەرنشینێکی تێدابوو و خۆی به ئۆتۆمبێلێكی تاكسیدا كێشاوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئۆتۆمبێله ئه‌ڤه‌لۆنه‌كه به‌هۆی به‌هێزی روداوه‌كه‌وه په‌ڕیوه‌ته‌وه شه‌قامه‌كه و دواتر له‌سه‌ر سه‌قف وه‌رگه‌ڕاوه و له ده‌رئه‌نجامی روداوه‌كه‌ش شۆفێری تاكسییه‌كه مردوه و شۆفێر و سه‌رنشینی ئه‌ڤه‌له‌ۆنه‌كه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.