پەروەردەی هەرێم خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی (١٢)ی ئامادەیی بڵاوکردەوە

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی (١٢)ی ئامادەیی بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو خشتەیە، خولی یەکەمی ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی ١٢-ی ئامادەیی بۆ ساڵی (٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢) رۆژی دووشەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ دەستپێدەکەن.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە کە خولی یەکەمی ئەزمونە گشتییەکانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە لە رۆژی ٢٧ی حوزەیران دەستپێدەکات و لە ٢٥ی تەموزیش دواین تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەمەی خوارەوە خشتەی ئەزمونە گشتییەکانە بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢:


PM:04:53:22/05/2022