سبەینێ لە زۆربەی دامودەزگاكانی حكومەتی عێراق پشووی فەرمی دەبێت

بەهۆی خراپی ڕەوشی کەشوهەوا و دروستبونی خۆڵبارینی چڕ لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق بڕیارە سبەینێ دووشەممە لە دامودەزگاکانی حکومەتی فیدراڵ پشووی فەرمی بێت. 

ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ دووشەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢ بەهۆی خۆڵبارینەوە جگە لە فەرمانگەكانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەكان لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت پشووی فەرمی دەبێت. 

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند" تاقیكردنەوەكان بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ڕوو لە عێراق دەكات دواخراوە". 


PM:05:46:22/05/2022