قوباد تاڵەبانی: رێگا بەهیچ زیادەڕەوییەك نادەین

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "رێگا بەهیچ زیادەڕەوییەك نادەن و ئەوەشی كراوە بەهەموو توانایانەوە رووبە‌ڕووی دە‌بینە‌وە"‌.  

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە "لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆمدا لەگەڵ لیژنەی رووبە‌ڕووبونە‌وە‌ی زیادەڕەوییەكان لەشارەوانی سلێمانی، هەموو لایەنەكانم دەستكراوە كردووە بۆ سزادانی توندی كەسانی زیادەڕەوكار و خۆشم پاڵپشتی راستەوخۆیان دەبم".  

ئەو هۆشداریدانەی قوباد تاڵەبانی لە كاتێكدایە لە ساڵانی رابردوودا لەلایەن ژمارەیەك لە بەرپرسانی حیزبی و حكومی و هاوڵاتیانیش زیادەڕۆیی كراوەتە سەر موڵكی گشتی.




PM:10:36:22/05/2022