نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکار بەسەردا هات و بەهاکەی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ١١٠ دۆلارو ٧٩ سەنت مامەڵەی پێوەی دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٠٩ دۆلارو ٩٩ سەنت بوو.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ١١١ دۆلارو سێ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١١٠ دۆلارو ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی راستەوخۆی بە شەڕی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیاوە هەیە، سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا نەوت بەرزبووەوە بۆ نزیکی (١٤٠) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێکی برێنت، بەڵام دوای ئەوەی ئەمەریکا بڕیاری دەرکرد کە رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بخاتە بازاڕەوە، نرخی نەوت کەمێک دابەزی.


AM:08:31:23/05/2022