لەتیف شێخ مستەفا: داوای ئازادکردنی کامیار سابیر دەکەم

دوای ئەوەی بە تۆمەتی ناوزڕاندن حاکم شێخ لەتیف مستەفا یاساناس و ئەندامی خولی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵای لەسەر کامیار سابیر تۆمارکردبوو و دەڵێت" ئەمڕۆ داوای ئازادکردنی دەکەم". 

حاکم لەتیف شێخ مستەفا پەرلەمانتاری خولی پێشووتری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پسپۆڕی یاسای دەستوری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەبارەی ئەو سکاڵایەی کە لە دژی (کامیار سابیر) کردبووی دەڵێت" لەبەر ئەوەی من لە سکاڵاکەم مەبەستم ئازاردان یان بەگرتدانی کامیار سابیر نەبووەو نیمە، تەنیا مەبەستم دەرخستنی راستییە بۆیە بەیانی داوایەکی نوسراو پێشکەش بە بەرێز دادوەری لێکۆلینەوە دەکەم بۆ ئازادکردنی، بەڵام ئەوە لەدەسەڵاتی دادوەر خۆیدایە ئازادی بکات یان نا و من ھەروەک چۆن دەسەڵاتم نەبووە لەوەی دادگا گرتوویەتی ئاواش دەسەڵاتی ئازاد کردنیم نیە". 

ئەوەشی خستەڕوو، لەھەمان داواکاریدا داوای قەدەغەکردنی سەفەر و مانەوەی دەکەم لە کوردستان تا ئەوکاتەی دادگا بریاری کۆتایی دەدات یان ئەگەر خۆی داوای لێبوردن بکات. 

دەقی ڕوونکردنەوەکەی حاکم شێخ لەتیف:

چەند رونکردنەوەیەکی پێویست

یەکەم / لەبەر ئەوەی من لە سکالاکەم مەبەستم ئازاردان یان بەگرتدانی کامیار سابیر نەبوەو نیمە ، تەنیا مەبەستم دەرخستنی راستیە بۆیە بەیانی داوایەکی نوسراو پێشکەش بە بەرێز دادوەری لێکۆلینەوە دەکەم بۆ ئازاد کردنی ، بەلام ئەوە لەدەسەلاتی دادوەر خۆیدایە ئازادی بکات یان نا و من ھەروەک چۆن دەسەلاتم نە بوە لەوەی دادگا گرتویەتی ئاواش دەسەلاتی ئازاد کردنیم نیە، بەلام لەھەمان داواکاریدا داوای قەدەغەکردنی سەفەر و مانەوەی دەکەم لە کوردستان تا ئەوکاتەی دادگا بریاری کۆتایی دەدات یان ئەگەر خۆی داوای لێبوردن بکات

دووم / ھەندێک دەڵێن بۆچی سکالا لە ئەوانەی یەکێتی و پارتی ناکەی کە سوکایەتیت پێ دەکەن ،« جا ئەوەی سەیرە ھەندێک دەمانکەن بە پیاوی یەکێتی و پارتی » لەوەلامی ئەوانەدا دەڵێم :

١- ئەوانەی یەکێتی و پارتی لە ژێر پەیجی بێ دایک و باوکدا سوکایەتیم پێ دەکەن ، یان لە دەروەی ولات خۆیان حەشارداوە وەک جرج ، ئەوەندە جورئەت و مروەتیان نیە بەناوی خۆیانەوە بیکەن، یەک کەس بەناوی خۆی کردویەتی سکالام لێ کردوە.

٢- ئەوان تۆمەتی بەعسی بوون و جاشێتی بوونم بۆ ھەلدەبەستن ناڵێن گەندەڵە چونکە دەزانن ھیچم لەسەر نیە، بۆ جاشێتی و بەعسێتیش ئێستا وای لێھاتوە لەسایەی سەرانی گەندەڵەوە ھێندە ی گەندەلی قێزەون نیە ، من مێژووی پێش راپەرینم زۆر روونە و جێی شانازیمە ، بە پێچەوانەوە رومان نایە باسی خەبات و رێکخستنی نھێنی و چالاکیەکانمان بکەین

٣- جگە لەوە یەکێتی و پارتی ھەرچیم پێ بڵێن ، بەخەیالمدا نایەت و خەلکیش باوەریان پێ ناکات ، بەلام کەسانێک لە ژێر پەردەی بەرەی نارەزایی و دژە دەسەلات تۆمەتمان بۆ ھەلبەستن بە مەبەستی لێدانمان بۆ ئەجێندای تایبەت ، لەوانەیە کەسانێک باوەریان پێ بکەن
سێیەم : دەلێن تۆ باوەرت بەدادگاو دادوەری نەبوە ئێستا چۆن پەنای بۆ دەبەی، لە وەلامی ئەوانیشدا دەلێم ، من کاتی خۆی دوای ئەوەی دەستم لەکار کێشایەیەوە لە تەلەفیزۆنی ئێن ئارتی وتم سەرو سەدا نەوەدی دادوەرانی ھەرێم خەلکی باشن و خوازیاری دادپەروەرین بەلام بریاریان بەدەست نیە ،گلەییەکە لە سەدا دەیەکەیە واتە گلەییەکە لە پۆستە دادوەریە باڵاکانە کە حیزب دایاندەنێ و بەرپرسانی ھەردوو حیزبیش بە ئاشکرا دانی پیا دەنێن،

ھەندێکیش سەیرن بەراستی دەلێن بۆ پەنا بۆ دادگا دەبەی ، ئەی باشە پەنا بۆ دادگا نەبەم پەنا بۆ چەک و چەتەگەری و فراندن ببەم، ئەوانەی لە ئەوروپا دەژین دەتوانن سوکایەتی و تۆمەت بۆ کەسێکی ئەوێ داتاشن، ئەگەر غیرەت و شەھامەتیان ھەیە با بتوانن سوکایەتی و تەشھیرو تۆمەت بۆ خەلکی ئەوێ ھەلبەستن ، ئەوە چ ئازایی و غیرەت و شەھامەتێکە لە دورەوە درۆو تۆمەت بۆ خەلک ھەلبەستی کە دەزانی دەستیان پێت ناگات، ئەگەر ئازای و غیرەتت ھەیە وەرە لێرە لەناوخۆ وەک ئێمە رەخنە بگرە نەک جوێن و تۆمەت
پێنجەم : تۆ سەیری ئەو ئەوراق تێکەل کردنە ھەندێ تێی کەوتون ، ھەرچی بکەی و لەسەر ھەرچی بگیرێی خێرا فرێی بدەیە ملی دەسەلات و ئێمەش بەوە دابنێی دەسەلات بەکاری ھێناوین

شەشەم : من ٣٠ سالە رەخنە دەگرم بەلام ٢٠ ساڵە لەبەرەی دژە گەندەڵی و خراپ بەکارھێنانی دەسەلاتم نەبۆ کەسم کردوە نە چاوەرێی ھیچیش دەکەم پێویستیشم پێی نەبوە تەنیا ویژدانی خۆم و بۆ راستی کردومەو دەیکەم و مەمنونی کەسش نابم

تەنیا چوار سال بەتەکلیفی زۆر وەک کەسێکی سەربەخۆ لەگەل لایەنێک بوومە پەرلەمانتار وپێمان وابوو کە ئەو لایەنە راستگۆ دەبێت و لەبەرەی ئۆپۆزسیۆن دەمێنێتەوە تا سیستەمەکە دەگۆرین چوار سالی ئۆپۆزسیۆن بەوپەڕی دل و گیان چیمان پێکرا کردمان بەلام سالی ٢٠١٤ دوای ئەوەی بریاریاندا بەشداری بکەن لەدەسەلات و لە ستراتیجەکەو بەرژەوەندی خەلک لابدەن ئیمە دوای ئەوەی لە چەندین دانیشتندا داواو رجای دنیامان لە رێکخەری بزوتنەوەکە کرد کە بەشداری نەکات ، وە ئامادەییمان دەربڕی ٢٠ سالی تریش بە ئۆپۆزسیۆنی رایکێشین و روبەروی مەترسیەکان ببینەوە ، بەلام بەقسەمان نەکرا ، بۆیە ھەر ئەو ساڵە بەبێ دەنگی لێیان دورکەوتینەوەو گەڕاینەوە سەر پیشەی خۆمان لەدادگا

حەوتەم، بێ شەھامەتی ھەندێک لەوەدایە پۆستێکی خۆم دێنن و بەشێکی لێ بلاو دەکەنەوەو دەلێن راوێژت داوە بەدزو گەندەل
ئەم راوێژە ھی ٢٠١٢ ەیە ، ئەوکات بریاری ھەناردەی نەوت بە بۆری ھەر نەدرابوو

جگە لەوە من وک رەت رەت دانەوەی دەسەلاتدارانی ھەرێم خۆم ئەوەم بلاو کردەوە ،چونکە ھێرشیان کردە سەر دادگاکە ، وتم راست ناکەن خەتای خۆتانە ئەوەش بەڵگە


AM:09:45:23/05/2022