نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

ئەمڕۆ نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا هات. 

خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزارو ٢٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٨ هەزارو ٣٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٦ هەزارو ٥٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٤ هەزارو ٥٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٩ هەزارو ٣٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ٦٥ دینارە.

- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سووری بە ٣٨٠ هەزار دینارە. 


AM:10:41:23/05/2022