فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت" به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕاده‌گیرێت".
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری سلێمانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" به‌هۆی ئه‌و شەپۆلی خۆڵبـارینەی عێراق و ناوچەکانی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتوه‌ته‌وه، بوەتە ھۆی کەمبونەوەی ماوەی بینین، لە ئێستادا گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕادەگیرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتی ئاسایی بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شه‌پۆلێكى چڕى خۆڵبارین پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى گرتووه‌ته‌وه، کە بەهۆیەوە مه‌وداى بینین كه‌م بووەتەوە.