بەهۆى کاریگەری خۆڵبارینەوە لە ئیدارەی گەرمیان پشووی فەرمی راگەیەندرا

ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت" بەهۆی کاریگەری ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە رووی لە ناوچەکە کردووە، ئەمڕۆ دەوامى ئاسایی فەرمانبەران کۆتایی هات و پشووی فەرمی دەبێت". 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە" بەهۆی کاریگەری ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە رووی لە گەرمیان کردووە هاوکات بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەگەری چڕبوونەوەی زیاتری شەپۆلە کە هەیە، بۆیە بۆ پاراستنی تەندروستیی  فەرمانبەران و هاوڵاتییان ئەمڕۆ دەوامی فەرمانگەکان راگیراوە". 

باسی لەوەشکردووە، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا کە ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتژمێر (١١:٣٠)ی خولەک کۆتایی بەدەوامی ئاسایی سەرجەم فەرمانبەران بهینێت لە فەرمانگەکانی حکومەت لە گەرمیان، جگە لە فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستی و دەزگا خزمەتگوزارییەکان، کە لە خزمەتی هاوڵاتییانی سنوورەکە دەبن.

ئیدارەی گەرمیان لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە هاوڵاتییان دەکات تاکۆتاییهاتنی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە، لە پێناو پاراستنی تەندروستییان بۆکاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.


PM:12:31:23/05/2022