وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ئاشکرایکرد
دووڕۆژی دیکە بەشە ئاردی مانگی کانوونی دووەم بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ئایار، وەزارەتی بازرگانی و
پیشەسازی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیەند، "لە دوو رۆژی داھاتوودا بەشە
ئاردی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ بەسەر بریکارەکاندا دابەش دەکرێت".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا وەزارەتی بازرگانی و
پیشەسازی هەرێم باسی لەوەش کردووە، ئەو ئاردەی ئەم مانگە دابەشدەکرێت لە ئاشەکان
تاقیکردنەوەی بۆ کراوە و جۆرێکی باش و بە پێزە بۆ نان.