مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری لە
سلێمانی چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه به چه‌قۆ هێرشیانكردبووه سه‌ر هاوڵاتییەک
و برینداریان كردبوو.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی
ئایار، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیەند " دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕووداوێكدا
له‌سنوری بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری چوار تۆمه‌تبار به‌چه‌قۆ هێرشیانكردبووه سه‌ر
كه‌سێك و برینداریان كردبوو، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی
ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد، دواتر توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا
چوار تۆمه‌تبارەکە له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگارییه‌وه ده‌ستگیربكرێن
و دەست به‌سه‌ر ئه‌و چه‌قۆیه‌دا بگیرێت كه تۆمه‌تباره‌كان له‌كاتی تاوانه‌كه‌یاندا
به‌كاریانهێنابوو ".
هەر لە
راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو " هه‌ر چوار تۆمه‌تبار (ه،ج،ٱ لەدایکبووی
1979 _ ٱ،ج،ح لەدایکبووی 1988 _ ج،ع،ع لەدایکبووی 1995_ ٱ،ٱ،س
لەدایکبووی 1998) به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 31/405 ڕاگیراون و
لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه ".