"تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو خۆڵبارین نامێنێت"


شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت، لە رۆژی پێنجشەمە بەواوە كەش و هەوای هەرێم گۆڕانكاری بەخۆوە دەبینێت و تا ناوەڕاستی مانگی داهاتووش خۆڵبارین نامێنێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، دوای كۆتاییھاتنی ئەم خۆڵبارینە، لە رۆژی پێنجشەمەوە كاریگەری ئەو بارستە ھەوا ساردانەی لە باكوری ئەوروپاوە ڕووی دەكردە ناوچەكە كە ھۆكاری سەرەكی بوون بۆ خۆڵبارین لەناوچەكە و لە ئەنجامی وشكی نزمە پاڵەپەستۆكان و نەدەبوونە ھۆكار بۆ بارانبارین بەتایبەت لەم شەپۆلەی ئێستا و شەپۆلی ڕابردوودا تەنھا كاریگەرییان لەسەر نزمبوونەوەی پلەی گەرمی و ھێنانی خۆڵبارین بووە بۆ ناوچەكە بەگشتی كەم دەبێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەرەتای ھەفتەی ئایندەوە پلەكانی گەرما رۆژ لەدوای رۆژ تا نزیك ناوەراستی مانگی داهاتوو بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت و كەش و گەرمای ھاوینە سات بۆ سات لەناوچەكەدا دەست پێدەكات، لەگەڵ ئەوەشدا تا ناوەراستی مانگی داھاتوو ئەگەری خۆڵبارین نابێت و كەش ئاسانی دەبێت.



PM:09:24:23/05/2022