سەرۆکی پاریس سانجێرمان هێرشدەکاتە سەر ریاڵ مەدرید و هەموان شۆک دەکات



ناسر خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سانجێرمان ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هێرشی توندی کردە سەر یانەی ریاڵ مەدرید و رایگەیاند ئەوان پارەی زۆریان بە مباپی دا بەڵام ئەو رازی نەبوو.

خلێفی لە پرێس کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند" دەمەوێت هەموان  دڵنیا بکەمەوە کە یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێمە زیاتر پارەی بە مباپی دا، بەڵام مباپی لەبەر پارە گرێبەستی نوێ نەکردەوە، ئەو لەبەر پرۆژەی نوێی یانەکە بوو".


لە لایەکی ترەوە مباپی رایگەیاند،هێشتا خەونی یاریکردنی من بۆ ریاڵ مەدرید کۆتایی نەهاتووەو کەسیش ناتوانێت هیچ پێشبینیەک بکات، من داوای لێبووردن لە هاندەرانی مەدرید دەکەم، تەلەفۆنیشم بۆ سەرۆکی ریاڵ مەدرید کردووە پێش هەموو شتێک و پێم راگەیاند کە لە پاریس ناڕۆم".

"لە کۆتایدا رایگەیاند"ریاڵ مەدرید هەموو شتێکی کرد بۆ ئەوەی من بڕۆم، بەڵام ئێستا دەمەوێت لە بڕیارەکەم تێبگەن، رێککەوتنیشم لەگەڵ کەس نەبوو، دواتریش هەموو شتێک بۆ بنزیمە روون دەکەمەوە لە کەمپی مەشق و راهێنانی فەرەنسا".



PM:11:15:23/05/2022