نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک گۆڕانکاری بەسەردا هات و ڕێژەیەک لە بەهاکەی ڕووی لە دابەزین کرد. 

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ١٠٩ دۆلارو ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەی دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١١٠ دۆلارو ٧٨ سەنت بوو.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ١٠٩ دۆلارو ٤٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١١٠ دۆلارو ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی راستەوخۆی بە شەڕی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیاوە هەیە، سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا نەوت بەرزبووەوە بۆ نزیکی (١٤٠) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێکی برێنت، بەڵام دوای ئەوەی ئەمەریکا بڕیاری دەرکرد کە رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بخاتە بازاڕەوە، نرخی نەوت کەمێک دابەزی.


AM:08:45:24/05/2022