شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی لە بڵاوکراوەیەکدا هۆكاری زۆربوونی شه‌پۆلی خۆڵبارین له‌مساڵدا ئاشكراده‌كات و دەڵێت" ئه‌م خۆڵبارینه‌ی ئێستا هه‌یه ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆتا شه‌پۆلی چری خۆڵبارین بێت له‌م وه‌رزه‌دا".
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" هۆكاره‌كانی زۆربونی شه‌پۆلی خۆڵبارین له‌مساڵدا به‌راورد به ساڵانی رابردو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رده‌وامی دابه‌زینی سیستمه هه‌وایه‌كانی جه‌مسه‌ری باكور كه له‌مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵه‌وه، ئه‌و سه‌رما به‌هێز و به‌فربارینه‌ی هێنایه ناوچه‌كه به چالاكی كاریگه‌ری هه‌بو، له‌م مانگه‌شدا به‌تایبه‌ت كۆتایی مانگی (نیسان/4) تا ئێستا ئه‌م بارسته هه‌وایانه دوباره به‌هۆی جێگیربونی به‌رزه په‌ستانێك له‌سه‌ر رۆژئاوای ئه‌وروپا زۆربه‌ی دابه‌زینه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه ده‌بێت كه ده‌گاته‌وه سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له‌وێشه‌وه به شێوه‌ی نزمهپاڵهپهستۆیهكی وشك كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ناوچه‌كه".
ئەوەسی خستەڕوو، به‌هۆی وشكه ساڵی و كه‌مبونه‌وه‌ی باران و شێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كاتێك ئه‌م سیستمی نزمه په‌ستانه دێت هه‌وایه‌كی شێ‌دار وه‌رناگرێت له‌م ناوچانه بۆیه ئاڕاسته‌ی با سارده‌كه‌ی كاتێك ده‌گاته سه‌ر وشكانی و ناوچه‌یه‌كی بیابانی گه‌رم وه‌ك ناوه‌ڕاست و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا و رۆژئاوای عێراق، ده‌بێته هۆی پاڵنه‌رێكی به‌هێزی با بۆ دورخستنه‌وه‌ی هه‌وای گه‌رم له‌م ناوچانه و جێگرتنه‌وه‌ی به هه‌وا سارده‌كه‌ی كه هاتوه ئه‌م هه‌وا گه‌رم و وشكهش خێرا به‌رزده‌بێته‌وه له‌سه‌ر روی زه‌وی و له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌و خۆڵانه هه‌ڵده‌گرێت كه له‌سه‌ر روی بیابانهكانن تا جیاوازی رێژه‌ی پله‌ی گه‌رمی زیاتر بێت و خێرایی با زیاتر بێت رێژه‌یه‌كی زیاتر خۆڵبارین هه‌ڵده‌گرێت هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاره كه له‌م مانگه‌دا به‌م راده‌یه خۆڵبارین زۆره.
ئاشکراشیکرد، ئه‌م خۆڵبارینه‌ی ئێستا هه‌یه له‌وانه‌یه كۆتا شه‌پۆلی چری خۆڵبارین بێت و له هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه بۆ ناو مانگی ئاینده‌ش پێشبینی ناكرێته‌وه بارسته هه‌وای سارد دوباره داببه‌زێته‌وه و ته‌نها هه‌وای گه‌رم باڵادهستهبێت، به‌مشێوه‌یه‌ش خۆڵبارین كۆتایی پێدێت تا كاتێكی نادیار كه حاڵه‌تێكی هاوشێوه روبداته‌وه وه ده‌گمه‌نیشه له وه‌رزی گه‌رما و هاویندا ئه‌مه ڕوبداته‌وه به‌مشێوه‌ی له‌م مانگه‌دا هه‌بوو.