ئەمڕۆ نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەی بە جێگیری مایەوە.
خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزارو ٢٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٧ هەزارو ٨٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٥ هەزارو ٤٥٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٩ هەزارو ٢٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ٦٠ دینارە.
- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سووری بە ٣٨٠ هەزار دینارە.