سەرەتای مانگی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە

بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو حکومەتی هەرێم دابەشکردنی مووچەی مانگی (پێنج)ی فه‌رمانبه‌ران و مووچەخۆران دەستپێبکاتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ٦ی ٢٠٢٢ دابەشکردنی مووچەی مانگی (پێنج)ی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە و وەزارەتی تەندروستی هەرێمیش وەک یەکەم وەزارەت مووچە وەردەگرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، هیچ بڕیارێك بۆ گۆڕینی شێوازی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران نییە و بڕیارە وەکو مانگەکانی پێشوو بەبێ لێبرین دابەشبکرێت. 

لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و ٢٥١ هەزارو ٤٥١ مووچە خۆر هەن، کە ٧٥١ هەزارو ٨٠٥ کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین، ٢٤٢ هەزارو ٢٦٩ کەسیان خانەنشینن، حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە (٨٩٥) ملیار دیناری پێویستە.


PM:12:35:24/05/2022