بڕیارە سبەی پاشنیوەڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی
کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆببێەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنی
پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند " بڕیارە سبەی کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆببێەوە بە
مەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بەو پرسانەی کە پەیوەستن بە کاروباری پەرلەمانەوە
بەشێوەیەکی گشتی".
وتیشی " لە کۆبوونەوەکەدا پرسەکانی وەک
کۆمسیۆن و هەڵبژاردن و پرسەکانی دیکەی کە پەیوەندیدارن بە کاروباری پەرلەمانەوە
دەخرێنەڕوو و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، دوابەدوای کۆبوونەوەکە
ئەنجامەکەشی ئاشکرا دەبێت، کۆبوونەوەکەی سبەی ئەنجامدەدرێت چونکە بڕیاری لەبارەوە
دراوە.