ئەنجامی کۆبوونەوەی پلاسخارت و لایەنەکانی هەرێم ڕاگەیەندرا

ئەنجامی کۆبوونەوەی پلاسخارت و لایەنەکانی هەرێم ڕاگەیەندرا

 

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و شەش لایەنە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان کۆتایی پێهات.

 

سەڵاحەدین بابەکر نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆسێ تەوەری سەرکی تێدا باسکرا، بارودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بڕیار بوو باس لە پەیوەندییەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی کات کەمبوو فریا نەکروتوون.

 

وتیشی " کۆبوونوونەوەکە راشکاوانە بووە و دەست خراوەتەوە سەر هەموو کەمووکورتییەکان و باس لەوە کراوە کە پێویستە کێشەی خەڵک چارەسەر بکرێت و موچەی فەرمانبەران بدرێت و بەشێک لە پاشەکەوتی موچە بدرێتەوە و نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێر بن و یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکرێتەوە."

 

وتەبێژی نەوەی نوێ هیمداد شاهین باسی لەوەکرد، ئەوان وەک نەوەی نوێ بە شەفافی باسیان لەوە کرد کە ئەم دۆخەی لە ئێستادا دەگوزەرێت لە هەرێمی کوردستان چی تر قابیلی قبوڵ نییە و پێوستە بەزوترین کات کۆتایی پێبهێندرێت.

 

ناوبراو باسی لەوەشکرد، لەبارەی هەڵبژاردنەوە وتوییانە، کە پێویستە لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردنەکان بکرێت و یاسای هەڵبژاردن کە یاسایەکی خراپە هەموار بکرێتەوە و دەشڵێت، "ئەوەی بۆ خەڵک گرنگ بووە ئێمە بەڕاشکاوانە وتوومانە."



PM:06:03:26/05/2022