سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ و ئه‌ندامی شاندی دانوستانكار له كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، چەند قسەیەکی جینین پلاسخارت نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق ئاشكرا ده‌كات و دەڵێت" پێی وتین پێویسته خۆتان كێشه‌كانتان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و موئه‌سه‌سات دروستبكه‌ن و به‌سیاسیكردن كه‌مبكه‌نه‌وه له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت".
كاوه عه‌بدول قادر سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕایگەیاند" چه‌ند قسه‌یه‌كی جینین پلاسخارت كه جێگای سه‌رنج بوو ئه‌وه‌بوو پێی وتین، پار ساڵ لێره كه مه‌به‌ستی هه‌ولێر بو په‌یامێكی ڕونم ڕونم پێدان له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێم به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌رێم نه‌ك گوێیان نه‌گرت و دۆخه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كرد به‌ڵكو بارودۆخه‌كه خراپتر بو، بۆیه ئه‌مساڵ له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕونتر باسم له‌گرفت و كێشه‌كانی هه‌رێم كرد".
ئەوەشی خستەڕوو، یه‌كێكی دیكه له قسه‌كانی پلاسخارت ئه‌وه‌بوو، هاوڕێیه‌كی كوردم هه‌یه پێی وتم مناڵێكمان له‌دایكبو دوای شه‌ش مانگ ئینجا ناوه‌كه‌ی تۆمار كرا وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سستی و ئیفلیجی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت، ئێستا نه ساڵی ١٩٩١یه و نه ساڵی ٢٠٠٣یه، بۆیه پێویسته خۆتان كێشه‌كانتان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و موئه‌سه‌سات دروستبكه‌ن و به سیاسیكردن كه‌مبكه‌نه‌وه له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت.
دەشڵێت" له وه‌ڵامی قسه‌كانی جینین پلاسخارت پێموت، پارتی و یه‌كێتی ده‌ستیان خستوه‌ته ناو حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی حزبیان زاڵكردوه و حكومه‌تیان بێهێز كردوه و حزبه‌كانیان به‌هێز كردوه، بۆیه تا ده‌ستی حزب له‌ناو حكومه‌ت ده‌رنه‌هێنرێت و یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت موئه‌سه‌سات دروست نابێت".