بزانە کلۆپ چی بە ریاڵ مەدرید دەڵێت


یۆرگن کلۆپ راهێنەری لیڤەرپوڵ پاش ئەوەی یانەکەی ١-٠ یاری کۆتایی چامپیۆنسلیگی بە ریاڵ مەدرید دۆڕاند، پیرۆزبایی لەو یانەیە دەکات و بە باشترینی مێژووی دەزانێت.

کلۆپ رایگەیاند پیرۆزبایی لە ریاڵ مەدرید و هەموو یاریزانەکانی دەکەم، ئەوان پادشای ئەوروپان،گۆڵچیەکەیان کۆرتوا یاریەکەی موعجیزە ئاسای ئەنجامدا".

لە کۆتایدا رایگەیاند لە وەرزی داهاتوو دەگەڕێینەوەو جارێکی تر دەگەینەوە بە یاری کۆتایی سەرەڕای ئەوەی ئێستا یاریزانەکانم هەست بە ئەوە دەکەن وەرزێکی نموونەییان بەسەر نەبردووە".




AM:02:04:29/05/2022