بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە، زیاتر لە 10 كەس لە ئامێدی دەستگیركراون


لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ماوەیەك لەمەوبەر لە ناوچەی ئامێدی لە سنوری پارێزگای دهۆك، زیاتر لە 10 هاوڵاتی بە تۆمەتی هەبوونی لەگەڵ پەكەكە دەستگیركراون.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە پارێزگای دهۆكەوە بە (سپی) راگەیاند، لە نێو دەستگیركراوەكاندا كەسانی سەر بە هێزە ئەمنییەكان و چالاكوانی مەدەنی تێدایە و سەرجەم دەستگیركراوەكان لە هەردوو ناحیەی دێرەلوك و شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدین.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكرد "هەندێك لەم دەستگیركراوانە بە تۆمەتی هاریكاریكردنی لۆجستی پەكەكە دەستگیركراون".

جێی ئاماژەیە تائێستا هێزە ئەمنییەكانی سنوری پارێزگای دهۆك هیچ روونكردنەوەیەك لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە.

ماوەی سێ ساڵە هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای دهۆك چەندین چالاكوانیان دەستگیركردووە و ژمارەیان لێ حوكمدراون و ژمارەیەكی دیكەشیان دادگاییكردنیان ماوە.



PM:03:39:29/05/2022