نوێنەرێكی هەدەپە لە سلێمانی: ژیانم لە مەترسیدایە



نوێنەرێكی هەدەپە لە سلێمانی رایگەیاندووە "ژیانم لە مەترسیدایە و لێدوانی بۆ ڕاگەیاندنەكان داوە، بەڵام جگە لە ڕۆژنیوز هیچ ڕاگەیاندنێك ئامادە نەبووە".

محەمەد چەلیك، پەنابەرێكی سیاسی باكوری كوردستانە، ماوەی ١٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەكەی لە سلێمانی دەژی، هەمان كات ئەندام و هەدەپەیە لە پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند "ژیانی لە مەترسیدایە، بە هۆی ئەوەی كاتێك هاوكاری پەرلەمانتارانی هەدەپەی كردووە لەكاتی سەردانیان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی بلە وەك ئەندامی پەكەكە ناسێندراوە".

محەمەد چەلیك، دوای ئەوەی لە میدیاكان لەگەڵ شاندەكەی هەدەپە دەردەكەوێت، لەلایەن راگەیاندنی توركیاوە بەئەندامێكی پەكەكە دەیناسێنن، بەو هۆیەوە نوینەرەكەی هەدەپە و خێزانەكەی نیگەران دەبن.

چەلیك ڕایگەیاندووە "من مەدەنیم نوێنەری هەدەپەم لە شاری سلێمانی، هاوژین و دوو منداڵم هەیە، خەڵكیش من دەناسن، بۆ ئەوەی من بكەنە ئامانجی پیلانی تیرۆری خۆیان، میدیاكانی توركیا منیان وەكو ئەندامی پەكەكە ناساندووە، لێرەوە ڕایدەگەیەنم، جگە لە هەدەپە ئەندامی هیچ رێكخستنێكی دیكە نیم".

ئاماژەی بەوەشدا "دەوڵەتی تورك پێشووتر چەندین هاوڕێی ئێمە و پەنابەری سیاسیان لە تیرۆر كردووە".



PM:10:59:30/05/2022