دیپۆرتی پەنابەرانی بەریتانیا بۆ هەرێم هەڵوەشایەوە

بەهۆی ڕێگری حكومەتی عێراقی لە نیشتنەوەی ئەو فڕۆكەیەی پەنابەرانی كوردی دیپۆرت دەكرەوە، ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی كورد لە بەریتانیا بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر هەڵوەشایەوە.

 

ئەمڕۆ ٣١ی ئایار، سێشەممە، ژوان عبدوڵا، ڕاوێژكاری پەنابەران لە شاری ولڤێرهامتنەوە بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاندووە، "لە پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ بەرپرسی یاسایی لە باڵوێزخانەی عێراقی ئەم بەیانیە پێی ڕاگەیاندم، بڕیاری ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران هەڵوەشاوەتەوە و ڕێگەنادرێت بەبێ بڕیاری حكومەتی عێراقی هیچ فڕۆكەیەك پەنابەری بەزۆر نێراوە دیپۆرتی فڕۆكەخانەكانی عێراق بكاتەوە تا ڕەزامەندی حكومەتی لەسەر نەبێت".

 

 

ئەمەش لەکاتێک دایە، زیاتر لە ٦٠ پەنابەر كە زۆربەیان هاووڵاتی هەرێمی كوردستانن لەژمارەیەك لە گرتووخانەكانی بەریتانیا ڕاگیراون وابڕیار بوو ئەمڕۆ ٣١ی ئایار، دیپۆرتی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بكرێنەوە، فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی كەمپەینێكی ڕاگەیاند لە پێناو بەرگرتن بەدیپۆرتی ئەو پەنابەرانە و ئازادكردنیان.



PM:06:40:31/05/2022