وێنە.. نوسەرێکی دیاری کورد باری تەندروستی تێکچووە

مامۆستا عەزیز گەردی، نوسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد ناساغە وباری تەندروستی ناجێگیرە و ماوەیەكە لە نەخۆشخانەیە.


مامۆستا عەزیز گەردی ئەو سوارچاکە ی نیوسەدە زیاترە خزمەت بە نوسین و ئەدەبی کوردی دەکات و شاکارە جیھانیەکانی بۆ وەرگێڕاوین بۆ سەر زمانی کوردی و چەندین نەوە قەرزاری ئەوین، ماوەیەکە ناساغە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ماوەیەکە لە نەخۆشخانەیە و لەژێر چاودێری پزیشکدایە.

 

عەزیز گەردی، لە ساڵی ١٩٤٨لە بەحرکە لەدایکبووە، زیاد لە ٣٦ کتێب و بەرهەمی ئەدەبی گرنگی جیهانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، هەروەها ماوەیەك لە کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر مامۆستا بووە و لەرێگەی بەرهەمەکانییەوە خزمەتێکی گەورەی زمانی کوردی کردووە.

 

 

مامۆستا عەزیز گەردی چەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی هەیە، لەوانە (رەوانبێژی لە ئەدەبی کوردیدا، ئەدەب و رەخنە، ئەدەبی بێگانان، پیاوێك، سەروا، کێشی شیعری کلاسیکی کوردی).



AM:09:05:04/06/2022