هاتووچۆی هەولێر لەبارەی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر شێوازی داواکردنی ژمارە و پیتی تایبەتی لەسەر تابلۆ نوێیەکە بڵاوکردەوە.   

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند" بۆ بەدەستهێنانی تابلۆ تازەکە بەو ژمارە و پیتەی کە ئارەزوت لێی هەیە، داواکاری بەو شێوەیە پێشکەش بەهاتووچۆی هەولێر دەکەیت و دەیدەیت بەلیژنە لەناو هاتووچۆ". 
ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەیەکی زۆرکورت ڕەزامەندی وەردەگریت، ئەگەر ژمارە و پیتەکە پێشتر داوانەکرابێت بەتاڵ بێت.


PM:01:35:05/06/2022