لێدوانی سەرۆكی لیژنەی بەنزینخانەكان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین


سەرۆكی لیژنەی بەنزینخانەكانی سلێمانی پشتڕاستی كردەوە كە نرخی یەك لیتر بەنزین ٧٥  دینار بەرز بۆتەوە و هۆكارەكەشی كەمی بەنزینە.

بەهمەن قادر، سەرۆكی لیژنەی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایگەیاندووە، نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین ٧٥ دینار بەرزبووەتەوە و هۆكارەكەشی بۆ كەمی رێژەی بەنزین دەگەڕێتەوە، سەبارەت بەوەی ئایا نرخەكە زیاتر بەرز دەبێتەوە، دەڵێت "ئێمە ناڵێین زیاتر بەرز دەبێتەوە، بەرزبوونەوەتان بینیوە و نزم بوونەوەش دەبینن".

بەپێی بەدواداچوونەكانی ماڵپەڕی (سپی)، بڕیارە نرخی بەنزین لەئەمشەوە لە شاری سلێمانی بەمشێوەیە بێت:  

سوپەر = ١٧٥٠ دینار  

نۆرماڵ : ١١٧٥ دینار  

موحسن : ١٢٥٠ دینار  



PM:09:31:05/06/2022