نرخی ئەمڕۆی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان

ئەمڕۆ دوو شەممە، نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برێنت و خاوی ئەمریکی، لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکارییەکی کەمی بەسەردا هاتووەو نرخەکەی کەمێک دابەزیوە .

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ١٢٠ دۆلارو ٤٠ سەنت مامەڵەی پێوەی دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١١٩ دۆلارو ٧٢ سەنت بوو.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ١١٩ دۆلارو ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١١٨ دۆلارو ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی راستەوخۆی بە شەڕی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیاوە هەیە، سەرەتای شەڕی ئۆکرانیا نەوت بەرزبووەوە بۆ نزیکی (١٤٠) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێکی برێنت، بەڵام دوای ئەوەی ئەمەریکا بڕیاری دەرکرد کە رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بخاتە بازاڕەوە، نرخی نەوت کەمێک دابەزی.

 

 



AM:08:28:06/06/2022