گواردیۆلا هەموان شۆک دەکات


پیپ گواردیۆلا راهێنەری مانچستەرسیتی باشترین وەرزشکاری ئیسپانیا لە مێژوودا دیاری دەکات و رافایل نادالی ئیسپانی وتێنسزانی سەرزەوی بە باشترین وەرزشەوانی مێژووی ئیسپانیا ناودەبات سەرەڕای ئەوەی چەندین یاریزانی بە ناوبانگی تۆپی پێ لەو وڵاتەدا لە مێژوودا بوونی هەبووە.
گواردیۆلا دەڵێت:" بەبێ گومان و گفتوگۆ، ئیسپانیا هەمیشە وەرزشکاری زۆر باشی هەبووە، بەڵام رافایل نادال جیاوازە، بەتایبەتی لەگەڵ تەمەنی، هەرگیز کەسێکی وەک ئەوم نەبینیوە".

دەشڵێت:' ئەوەی کردی مەحاڵە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گرفتە جەستەییانەی کە بەدەستیەوە دەناڵاند، وشەی زیاتر نەماوە بۆ وەسفکردنی پیشە و سەرکەوتنەکانی ڕافا کاتێک دەڵێی تەواو بووە، لەناکاو دێتەوە و سەرکەوتنی زیاتر بەدەست دەهێنێت، ئەگەر پێکانەکانی لێی دوور بمێننەوە بەردەوام دەبێت بۆیاریکردن لە تێنسی سەرزەوی".
ئەم قسانەی گواردیۆلا لە دوای ئەوە دێت نادال توانی نازناوی 14ی رۆڵاند گارۆسی فەرەنسی بباتەوە، کە یەکێکە لە چوار پاڵەوانێتیە گەورەکەی جیهانی تێنسی سەرزەوی.






PM:08:07:06/06/2022