یەکێتی بریکاری وەزیری ناوخۆ دەگۆڕێت

یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆتایی بەو دەنگۆیانە هێنا و کارەکانی هەر دوو لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر بریکاری وەزیری ناوخۆ، لیوا چەتۆ ساڵح یەکلایی کردەوەو، لە کۆتاییدا بڕیاری گۆڕینی ئەو بەرپرسەی دەرکرد.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، دوای ئەوە دەنگۆی " گەندەڵی " لەسەر بریکاری وەزیری ناوخۆ، لیوا چەتۆ ساڵح بڵاوبوەوە، وەزارەتی ناوخۆ لەسەر ئاستێکی باڵا لیژنەیەکی لێکۆڵێنەوەی لە مانگی ٩ ی ساڵی ٢٠٢١ دروستکردو دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەو دۆسیانە کرد کە گومانی لەسەر بوو، لە پێش هەمووشیانەوە دۆسیەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی و لە ئەنجامدا لیژنەکە گەیشتنە ئەوەی کە چەندان سەرپێچی جۆری ( تەزویر و ئیختلاس و شاردنەوەی مامەڵە و ونبوونی سەدان مامەڵەی هاوڵاتیان) لەو بەرێوەبەرایەتیەکە بەفەرمانی سەروتر کراوە.

لەم لینکەوە جۆین تێلیگرامی سپی میدیا بکە..

هەر لەسەرەتای لێکۆڵینەوەکان عەمید فرەیدون عومەر لە کارەکەی وەک بەرێوەبەری گشتی هاتوچۆی سلێمانی دوورخرایەوە، دوای دوورخستنەوەی ناوبراو لێکۆڵینەوە بەردەوام بوو، لە ئەنجامدا هەردوو لیژنەی لێکۆڵێنەوەی وەزارەتی ناوخۆ و مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە لیژنەکەی مەکتەبی سیاسی لە دوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ناوەندی یاسایی یەکێتی پێکهاتوو، ئەنجامەکەی لە دژی لیوا چەتۆ ساڵح کەوتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی " سپی " لە چەند رۆژی رابردوودا دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە لیوا چەتۆ ساڵح یان راگەیاندووە کە دەستلەکاربكێشێتەوە.

لیوا چەتۆ ساڵح لە ٦ ی تەموزی ٢٠٢٠ لە پشکی یەکێتی کرا بە بریکاری وەزیری ناوخۆ، ناوبراو لە پێش تەقینەوەی کێشەکانی یەکێتی لە مانگی تەموزی پاردا وەک بەشێک لە باڵی لاهوری شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی دەردەکەوت، بەلآم دواتر لەگەڵ تەقینەوەی کێشەکانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی ناوبراو وەک یەکێک لە باڵی لاهور جەنگی نەمایەوە. 
 
   



PM:10:26:06/06/2022