وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێكی نوێی لەبارەی دەرماڵەی بەشێك لە فەرمانبەران دەرکرد

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" دەرماڵەی تایبەت لە بری كەمئەندامی كە دەدرێتە فەرمانبەران نابێتە ڕێگر لە خەرجكردنی دەرماڵەی تایبەتی تر". 

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە ڕۆژی ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ دەرچووە و واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەسەرە ئاماژە بەوە کراوە" بەپێی یاسای چاکسازی، دەرماڵەی تایبەت لەبری کەمئەندامی دەدرێت". 

ئەوەش خراوەتەڕوو، دەرماڵەی تایبەت لە بری کەمئەندامی کە دەدرێتە فەرمانبەران نابێتە ڕێگر لە خەرجکردنی دەرماڵەی تایبەتی تر بۆ ئەو توێژە.


PM:12:30:07/06/2022