بافڵ تاڵەبانی و نوری مالیکی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی کۆبوونەوە و دوایین هەڵوێستی خۆیان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ڕاگەیاند.  

 

ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی حوزەیران،  بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە،  بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پێداچوونەوەیان بە دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراقدا کرد و هەروەها گفتوگۆ و پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییەکان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێێ عێراق تاووتوێ کرا

 

لە کۆ بوونەوەکەدا ئەوەشهاتووە، هەردوولا جەختیان لە گرنگی پەیوەندیی جددی لە نێوان هەموو لایەنەکان کردەوە بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆخە چەقبەستووییە سیاسییەی کە لە ئێستادا دروست بووە

 

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، هەردوولا هاوڕابوون لە خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتێک کە مافی سەرجەم عێراقییەکان بپارێزێت و دووربێت لە دوورخستنەوە و و پەراوێزخستن.  



PM:03:02:07/06/2022