ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت "ئەو هێرشانەیە كە بە مەبەستی گۆشار بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێن، ئەو درۆنەی بۆ ئەو هێرشە بەكار هاتووە لە سنووری شارۆچكەی پردێ لە لایەن میلیشیای حیزبوڵڵاوە ئاراستەی هەولێر كراوە".

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە "هێرشی تیرۆریستیی شەوی رابردوو بۆ سەر هەولێر، درێژەی ئەو هێرشانەیە كە بە مەبەستی گۆشار بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێن، ئەو درۆنەی بۆ ئەو هێرشە بەكار هاتووە لە سنووری شارۆچكەی پردێ لە لایەن میلیشیای حیزبوڵڵاوە ئاراستەی هەولێر كراوە".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "دوای هێرشەكە چەندین سایتی فەرمیی سەر بە هێزێكی ناوچەیی، وەك جارانی پێشوو، وایان بڵاو كردووەتەوە كە لەم هێرشەدا ئۆتۆمبێلێكی سەر بە موسادی ئیسرائیلی بە ئامانج كراوە و گوایە كەسێكیش كوژراوە. ئەوان لەوانەیە بتوانن ئەو درۆ و دەلەسانە دەرخواردی رای گشتی خۆیان بدەن، بەڵام بۆ خەڵكی هەولێر و هەرێم كە بە چاوی خۆیان شوێن و جۆری هێرش و لێكەوتەكانیان بینی، ئەم هەواڵانە بووەتە مایەی گاڵتەجاری".

ئەنجومەنی ئاسایش دەڵێت "ئەوانەی ئەو بانگەشەیە دەكەن، دەیانەوێت شكست و لاوازیی خۆیان پەردەپۆش بكەن، گەرنا با ئاسایشی ناو جەرگەی پایتەخت و شارەكانیان بپارێزن".

هەروەها وتویەتی "هەرێمی كوردستان هیچ كات پێگەیەك نابێت بۆ هەرەشە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەكە، لە هەمانكاتیشدا رایدەگەیەنین كە ئەو وڵاتانە دەبێت رێز لە سەروەریی خاك و گەلی هەرێمی كوردستان و عێراق بگرن".




PM:12:09:09/06/2022