پارێزگای هەولێر
بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئەمڕۆ ٥٠ بەنزینخانە سزادراون و
خاوەنەکانیان رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی
حوزەیران، راگەیاندنی پاڕێزگای هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدابڵاویکردەوە، بەهۆی
خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان و لهبهرامبهر دەستکاریکردنی كوالیتی
بهنزین، لەمانگی ڕابردوودا ٤٢ بەنزینخانە و لەسەرەتای ئەو مانگەشدا تاوەکو ئەمڕۆ
٥٠ بەنزینخانە لەهەولێر و دەوروبەری لەلایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی
بەنزینخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر سزادراون و ڕێکاری
یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.
هاوڵاتیانیش
دڵنیادەکەنەوە، تیمەکانی لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان بەردەوامن
لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە
بەنزینی خراپ دەفرۆشنە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن تیمەکانی
لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی
پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینی خراپ دەفرۆشن بە
هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن.
پارێزگای هەولێر ئەوەشی
ڕاگەیاند "ئاگاداری خاوەن بەنزینخانەکان دەکەینەوە، لەمەودوا هەفتانە ناو و
شوێنی ئەو بەنزینخانانە بڵاودەکەینەوە کە سزادەدرێن".