سەدر هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکات

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لەوتارێکیدا داوای لە سەرجەم پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی رەوتی سەدر کرد دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان بنوسن و ئامادەی بکەن و هەرکاتێک داوای لێکردن پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی حوزەیران، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی چەقبەستوویی سیاسی لە عێراق وتارێکی پێشکەشکرد لە وتارەکەیدا دەڵێت، بەهیچ شێوەیەک بەشداری ناکەن لە پێکهێنانی حکومەتی سازان و گەندەڵ و لایەنداری بۆ دەوڵەتانی هەرێم، هەر لەوتارەکەیدا، دەڵێت "عێراق پێویستی بە حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی هەیە، نەک حوکەمتی سازان، وتیشی، چاکسازی لە وڵاتدا تەنها بە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دەکرێت".


 

موقتەدا سەدر ئەوەشی خستەڕوو، چەقبەستوویی سیاسی بابەتێکی سیاسی نییە، بەڵکو دۆخێکی دروستکراوە بۆ رێگری کردن لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی، ناوبراو دەشڵێت، "زۆرینەی پەرلەمانی بۆ خۆمانە نەک بۆ کەسانی دەرەوەی ئێمە، هەر بۆیە بەشداری پێکهێنانی حکومەتی سازان ناکەین".

 

 

 

 



PM:03:53:09/06/2022