بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمشەو دوو موشهكی جۆری كاتیۆشا ئاراستهی بنكهی سهربازی زێلكانی هێزەکانی تورکیا لە سنوری باشیک كران، هاوکات موشەکەکان له دهرهوهی بنكه سهربازیهكه كهوتونهته خوارهوه و هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان نەبووە.
تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی ڕانەگەیاندووە لەسەر ئەو هێرشەی کراوەتە سەر بنکەی سەربازی زلێکانی تورکیا.
شەوى رابردوو، بە دۆرن هێرشکرایە سەر هەولێر، کە بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.