ئەنجومەنی دادوەری: بە ئامانج گرتنی ئارامی و سەقامگیری هەرێم سوود بە هیچ لایەک ناگەیەنێت

ئەنجومەنی دادوەری هەرێم لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت" بە ئامانج گرتنی ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و خەڵکی مەدەنی، سوود بە هیچ لایەن ناگەیەنێت". 

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ ترسنۆكانه‌ ده‌كه‌ین، له‌ هه‌مان كاتدا داوا له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كه‌ین رێگه‌ له‌و هه‌وڵه‌ ترسنۆكانه‌ بگرن و به‌ زووترین كات ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و په‌لامارانه ده‌ستگیر و به‌ سزای عادیلانه‌ی خۆیان‌ بگه‌یه‌نن".

ئەوەشی خستەڕوو، به‌ ئامانج گرتنی ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، سوود به‌ هیچ لایه‌ك ناگه‌یه‌نێت.

جەختیشیکردەوە، داوا لە هاوپەیمانان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستێی جدییان لەسەر ئەو دەستدرێژی و پەلامارە بەردەوامانە هەبێت، کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و سنورێک بۆ ئەو دەستدرێژییان دابنێن. 


PM:11:40:09/06/2022