خوێندنى باڵا (١٩) پۆست لە زانکۆى سەڵاحەدین ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا (١٩) پۆستى بۆ جاری یەکەم لە زانکۆى سەڵاحەدین ڕاگەیاند و داوا لەو کەسانە دەکات کە مەرجەکانیان تێدایە داواکارى پێشکەش بکەن.  

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا، نۆزدە پۆست لە (زانکۆى سەڵاحەدین) بۆ جارى یەکەم ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
 
پۆستەکان:
 
١) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی
٢) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
۳) یاریدەدەری سەرۆکی زاکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندن باڵا
٤) ڕاگرى کۆلێژى زانست
٥) ڕاگری کۆلیژی ئەندازیاری
٦) ڕاگری کۆلیژی زمان
۷) ڕاگری کۆلیژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان
٨) ڕاگری کۆلیژی بەڕێوەبردن و ئابوری
٩) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە
١٠) ڕاگری کۆلێژی یاسا
١١) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشییەکان
١٢) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی
١٣) ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان
١٤) ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکان
١٥) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە
١٦) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی مەخمور
١٧) ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسیەکان
١٨) ڕاگری کۆلێژی ڤێتەرنەری
١٩) بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە
 
مەرجەکان:
 
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
- ڕاگری کۆلێژی ڤێتەرنەری پێویستە بەکالۆریۆسی لە ڤێتەرنەری هەبێت.
 
تێبینیەکان:
 
- ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
 
- زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
 
- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v)و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (٢٠٢٢/٦/٢٣) ڕۆژى (چوار شەممە) دەبێت.
 
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسند کرابێت.
 
- هەركه‌سێك ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم لینکەوە پڕبکاتەوە و ڕەوانى بکات.


PM:01:47:13/06/2022