هەولێر.. دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین شۆفێرانی تەکسی گردبوونەوە

کەمێک پێش ئێستا لە شاری هەولێر دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و خراپی کوالێتییەکەی بەشێک لە شۆفێرانی تەکسی گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ژمارەیەک لە شۆفێرانی تەکسی لە دژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و نەبوونی بەنزینخانەی ٦٩٠ دیناری پێویست خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. 


هەربەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا شۆفێران شەقامی سەرەكی (کەسنەزان – هەولێر)یان داخستووە و داوای هەرزانکردنی نرخ و باشکردنی کوالێتی بەنزین دەکەن.


AM:09:20:15/06/2022