نەخۆشی کۆلێرا و نیشانەکانی و چارەسەری

نەخۆشی کۆلێرا یەکێکە لەونەخۆشیانەی زۆر زوو بڵاودەبێتەوەو ئەم بەکتریایە(فترە حضانە)کەى واتە: گەشەى لەدوو سەعاتەوە تا پێنج ڕۆژە، هەروەها ئەم بەکتریایە بۆماوەیەکى دوورودرێژ لەئاوى پیس و شوێنە شێدارەکـــــاندا دەمێنێتەوە.

کولێرا نەخۆشییەکى بەکتریاییە، (واتە بەهۆى جۆریک بەکتریاوە بڵاو دەبێتەوە)، کەتوشى مرۆڤ دەبێت،لەڕێگەى چونە ژوورەوەى بەکتریاى ((Vibrio -choleraبۆناو گەدەو ڕیخۆڵەکان (کۆئەندامى هەرس). کەبەشێوەیەکى کتوپڕمرۆڤ توشی سکچون وڕشانەوەیەکى زۆر توند دەبێت، ڕەنگى پیسییەکەى لەشێوەى ئاوى برنج دایە،نەخۆشییەکى ((fico oralواتە گواستنەوەى لەپیسی یەوە بۆدەم.

نەخۆشی کۆلێرا یەکێکە لەونەخۆشیانەی زۆر زوو بڵاودەبێتەوەو ئەم بەکتریایە(فترە حضانە)کەى واتە: گەشەى لەدوو سەعاتەوە تا پێنج ڕۆژە، هەروەها ئەم بەکتریایە بۆماوەیەکى دوورودرێژ لەئاوى پیس و شوێنە شێدارەکـــــاندا دەمێنێتەوە.

*سەرچاوەى دروست بوونی ئەم بەکتریایە:-

١- پیسى کەسی تووش بوو

٢- هەڵگرى میکرۆبەکە


 ٣ - 
ڕێگاکانى بڵاوبوونەوەى

١- لەڕێگەى خواردن و خواردنەوە، کەپیس بوبێت بەم میکرۆبە واتەبەکتریاى (viblro cholera)

٢- پیسبوونى ئاوى خواردنەوە بەپاشەڕۆى مرۆڤ کەپێکهاتووە لەجۆرەهاى میکرۆب.

٣- چونە ژوورەوەى بەکتریاکە ڕاستەوخۆ لەڕێگەى بەکارهێنانى شتى پیس بۆ ناودەم.

٤- هەروەها لەوشوێنانەى کەپیسبوە بەم بەکتریایە، مێشوولە دەورى هەیەلەگواستنەوەى دا.

*   نیشانەکانى ئەم نەخۆشی یە :

١- سکچونێکى توند لەشێوەى ئاوى برنج دایە.

٢- بەدوایدا ڕشانەوەیەکى کتوپڕ.

کە دەبنە هۆى لەدەست دانى بڕێکى زۆرى ئاووخوێ ی لەش، کەدەبێتە هۆى لاوازى لەکارى گورچیلەدا، کتوپڕ لەدەستدانى ئەم بڕە زۆرەى ئاوو خوێیەى لەش دەبێتە هۆى مردن گەر قەرەبوو نەکرێتەوە بەشێوەیەکى زۆر خێرا لەڕێگەى دەمو دەمارەوە دەبێتە هۆی مردن بەهۆی لەکارکەوتنى گورچیلەکانى.

چارەسەرەکانی توشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا:

١- پێدانەوەى شلەمەنى لەدەستچو لەڕێگەى:-

٢- دەمەوە بەپێدانى شلەمەنى وەک ئاو- شەربەت- شیر- گیراوەى دیکسترۆلایت...هتد

٣- لەڕێگەى دەمارەوە بەپێدانى مغزى بەشێوەیەکى زۆر خێرا.

٢- پێدانی دژە زیندەگی (anti biotic).

*ڕێنمایی خۆپارێزی توشبوون بە نەخۆشییەکە:

١- لەڕوانگەیی نەخۆشەکەوە (تووشبوو)

٢- ئاگادارکردنەوەو جیاکردنەوەى کەسى توش بووکەنابێ تێکەڵاو بکرێت

٣- پاک کردنەوەى بەردەوامى نەخۆشەکەو جلوبەرگ و شوێنەکەى.

٤- لابردنى پاشماوەکان بەشێوەیەکى تەندروست.

٢- لەڕوانگەى گشتى یەوە واتە ڕێنمایی بۆ خەڵکى بەگشتى

- گرنگیدان بەپاک وخاوێنى ژینگەو، دابینکردنى ئاوى خاوێن بۆ خواردن لە ڕێگەى:

- بەکارهێنانى کلور بۆناو ئاوى خواردن- یان کوڵاندنى ئاو بۆ خواردنەوە تا پلەیەکى بەرز.

- نەخواردنى سەوزەوات کە نەکوڵابێ.

- نەخواردن و قەدەغەکردنى خواردن و خواردنەوەى سەردانەپۆشراوو دەستگێڕو عارەبانەکان.

- شۆردنى هەردوودەست بەئاووسابون، دواى دەرچوون لەتەوالێت و پێش هەموو خواردنێک



PM:02:03:15/06/2022