وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت" ژماره‌یه‌ك رێكکاری توند به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشیه‌كانی سكچون و رێگه‌گرتن له‌نه‌خۆشی كۆلێرا ده‌گرینەبەر".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ته‌ندروستی پلانی فراوان بۆ ڕێكاره‌كانی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشیه‌كانی سكچون و ڕێگه‌گرتن له نه‌خۆشی كۆلێرا ده‌گرێته‌به‌ر و ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی ته‌ندروستی پارێزگا و ئیداره‌كانی ده‌كات، بۆ چڕكڕدنه‌وه‌ی كاری پێویست بۆ چالاكردنی لیژنه‌كانی فه‌رمانگه و پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، تیمه‌كانی دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌ت و په‌تازانی و توانای تاقیگه و پشكنین و ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و نه‌خۆشخانه‌كان بۆ پێشوازیكردنی توشبوان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌گه‌ڵ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه له‌هه‌وڵه‌كانیان چڕكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری ته‌ندروستی بۆ هاوڵاتیان له‌ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و مامۆستایانی ئاینی و چاودێریكردنی شوێنه گشتیه‌كان له‌ناو بازاڕ و چێشتخانه و سه‌رچاوه‌كانی ئاوخواردنه‌وه ده‌بێت.