کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی هەرزانکردنی نرخی بەنزین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی و هه‌ڵگرتنی رسوماتی گومرگی خرایه‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبه‌ت به هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و هه‌ڵگرتنی ڕسوماتی گومركی سوته‌مه‌نی خسرایە بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە" له چوارچێوه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی هه‌رێم بۆ ئاسانكاری له به‌رده‌م جوڵه‌ی بازرگانی نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م بازرگانان له رۆژی ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ وه‌زیری دارایی ئابوری سه‌ردانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانی كرد و له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی گومركی مه‌رزه‌كه و بازرگانان كۆبوه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له کۆبوونەوەکەدا بڕیاری ئاسانكاری به‌رده‌م بازرگانانی دا و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاردرا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌بێت بازرگانان ئازاد بێت و قۆرخكاری نه‌كرێت و هه‌ر زیاده‌ڕه‌ویه‌كی نایاسایش هه‌بێت له‌به‌رده‌م ره‌سمی گومركی و كوالێتی كۆنترۆڵ و سۆنه‌ر..هتد هه‌ڵبگیرێت.