وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ناو و شوێنی تاقیکردنەوەی قوتابیانی (١٢)ی ئامادەیی بڵاوکردەوە

لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئێستا خوێندکاران دەتوانن لە ڕێگەی لینکێکەوە ناو و هۆڵی ئەزموونی خۆیان بناسن و بزانن لە چ قوتابخانەیەک تاقیکردنەوە دەکەن". 

لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە" هەموو ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە مافی بەشداربوونیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢) خولی يەکەم (بەهەموو بەشەکانییەوە) دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ناو و هۆڵی ئەزموونی خۆیان بناسن و بزانن لە چ قوتابخانە و خوێندنگە و زانکۆیەک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن". 

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە دڵنیاببنەوە لە ناوی چواری و  زمانی خوێندنیان و دروستی کۆدی ئەزموونەکانیان و تەواوی داتا ئاماژەپێکراوەکان، پرسیارەکان بەگوێرەی ئایین و زمانی خوێندنیان دیاریکراوە، لەکاتی بوونی هەر هەڵەیەک تا رێکەوتی ٢١ی ٦ی ٢٠٢٢ پێویستە سەردانی قوتابخانە و پەروەردەی قەزای خۆیان بکەن بۆ راستکردنەوەی هەر هەڵەیەک ئەگەر هەبێت. 


PM:06:18:17/06/2022