بەڕێوەبەرایەتی
بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان - سلێمانی دەستگیرکردنی
تۆمەتبارێکی لە قەزای چەمچەماڵ راگەیاند، کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاوی
لە کچان کردبوو.
ئەمڕۆ یەک شەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی
توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاند ا"
دوێنێ شەممە، مەفرەزەکانی نووسینگەی چەمچەماڵی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی
بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان – سلێمانی توانیان تۆمەتبارێک بە
ناوی ( ئ. ع. خ) کە تەمەنی ٢١ ساڵە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە دەستگیربکەن، کە
لەناو مۆبایلەکەیدا ژمارەیەکی زۆر وێنە و گرتە ڤیدیۆی نەشیاوی کچان و ئافرەتانی
تێدابووە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لە کچانی دەکرد، لە ئەگەری رازی نەبوونی ئەو
کچانە بە داواکارییەکانی تۆمەتبارەکە".
هەر لە
ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی
ئافرەتان و خێزان، هاتووە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە توانراوە دەستبگیرێت بەسەر ئەو
مۆبایلەی وێنە و گرتە ڤیدۆییە نەشیاوەکانی کچان و ئافرەتانی تێدابووە"