بەنزینی ٦٩٠ دیناری بۆ سلێمانی دابینكرا


وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە بەنزینی ٦٩٠  دیناری بۆ شاری سلێمانی دابین بكات.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان بڕیاریدا لەبەرهەمی ناوخۆ بەنزینی ٦٩٠ دیناری بۆ سلێمانی دابین بكات، بەوەش رۆژانە بڕی ٤٠٠ لیتر بەنزینی نۆرماڵ بەنرخی ٦٩٠ دینار بۆ پارێزگای سلێمانی وهەڵەبجەو ئیدارەكانی گەرمیان  و راپەڕین دابین دەكرێت.  

لە رۆژی هەینی رابردووەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕیاریدا بەنزینی ٨٠٠ دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی دابین بكات.



PM:09:52:19/06/2022