هۆشداری دەدرێتە ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بۆ كاتی خۆڵبارین


بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن لە شاری سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بۆ خۆپاراستنیان لە كاتی خۆڵبارین. 

د.داهات حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن لە شاری سلێمانی رایگەیاندوە، بەهۆی بونی فشارێكی زۆر لەسەر نەخۆشخانەكان پاش بڵاوبونەوەی پەتای سكچون و ڕشانەوە و كۆلێرا بۆ توشبوانی ڕەبوو، نەخۆشییە درێژخایانەكانی بۆری هەوا و سییەكان، گرنگە ئەم خاڵانە جێبەجێ بكرێن با كەمترین پێویستییان بە نەخۆشخانەكان هەبێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئەو كەش و هەوا خۆڵبارینە بە یەكێك لە كێشە گەورە و كاریگەرەكان بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان و هەڵمژینی ئەو هەوایەی بووە بە تەپ و تۆز  بە شێوەیەكی گشتی بۆ تەندروستی مرۆڤ باش نییە و كاریگەری ڕاستەوخۆ دەكاتە سەر بارودۆخی تەندروستی  هاوڵاتیان. بەتایبەت نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە وەكو نەخۆشی (ڕەبۆ، تەسكبوونەوەی درێژخایەنی بۆڕی هەوا، هەستیاری چاو و لووت)".

‎د.داهات چەند رێگەیەكی بۆ خۆپارێزی لە خۆڵبارین خستۆتەڕوو..

یەكەم: مانەوە لە ماڵەوە یان لە شوێنێكی داخراو، دەرگاو پەنجەرە بە باشی دابخرێ  و لەكاتی زۆر پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە.

دووەم: لە كاتی چوونە دەرەوە دەمامك ببەسترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بكەی بە بەردەوامی.

سێیەم: ماوە ماوە شوشتنی دەست و دەم و چاو تاكو دەنكۆڵەی خۆڵ نەگەنە سییەكان.

چوارەم: دەرمانانەی نەخۆش هەیەتی وەك خۆی بەڕێكی و شێوازی درووست وەری بگرێت بەتایبەت بەخاخ.

پێنجەم: دووركەتنەوە له خوراندنی چاو.

شەشەم: زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەكاتی شۆفێری و چونە دەرەوە.

حەوتەم: خواردنی میوە بە بەردەوامی.



PM:11:32:21/06/2022