تەندروستی چەمچەماڵ سەرجەم چێشتخانە و خواردنگەکان ئاگادار دەکاتەوە

تەندروستی چەمچەماڵ خاوەنی چێشتخانە و کەبابخانە و خواردنگەکان و شوێنە گشتییەکانی چەمچەماڵ ئاگادار دەکاتەوە، کە نابێت بەهیچ شێوەیەک سەوزە و ماستاو و دۆی خۆماڵی و ئاوی بەراد دابنرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی قەزای چەمچەماڵ لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" وەک لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ڕامانگەیاند سەرجەم چێشتخانە و کەبابخانە و خواردنگەکان و شوێنە گشتییەکانی چەمچەماڵ ئاگادارکرانەوە لە پابەندبوونی زیاتر بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە، بەتایبەت لەم کاتەدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سکچوون و ڕشانەوە دەبێت خاوەنی ئەو شوێنانە و ئەو کەسانەی تێیدا کاردەکەن زیاتر دڵنیاببنەوە لەپاکوخاوێنی شوێنەکانیان و ئەو خواردنانەی ئامادەی دەکەن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، نابێت بەهیچ شێوەیەک سەوزە و ماستاو و دۆی خۆماڵی و ئاوی بەراد دابنرێت و قەدەغەیە، بەپێچەوانەوە لەکاتی سەردانیکردنی تیمەکانی چاودێری تەندروستی بۆ ئەو شوێنانە لەکاتی سەرپێچیدا بەرپرسیاردەبن و سزا دەدرێن.


AM:09:16:22/06/2022