نوێکرایەوە.. "هێرشی مووشەکی کرایە سەر کۆمپانیای دانەگاز لە کۆرمۆر"

بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم ڕایگەیاند، هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر کێڵگەی بەرهەمهێنانی گازی کۆرمۆر کە کۆمپانیای دانەگاز کاری تێدا دەکات.

 

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٢ی حوزەیران، بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم، سدیق محەمەد ڕایگەیاند  " هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر کۆمپانیای دانەگاز لە کۆرمۆر، هێرشەکە کاتژمێر ٤:٤٥ خولى پاش نیوەڕۆ بووە و موشەکێک لەکێڵگەکە کەوتووەتە خوارەوە"

 

باسی ئەوەشیکرد، موشەکێک بەر سیاجى کێڵگەکە کەوتووە و هیچ زیانێکى نەبووە

 

وتیشى کارکردن لە کێڵگەکە بەردەوامە و رانەوەستاوە، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە لەبارەى هێرشەکەوە. 

 

 



PM:05:32:22/06/2022